سەرۆك بافڵ پەیامێكی بۆ ساڵیادی هێرشەكانی 11ــی سێپتەمبەر بڵاوكردەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بۆ ساڵیادی هێرشەكانی 11ــی سێپتەمبەری ساڵی 2001ــی ئەمریكا بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لە ساڵیادی ماتەمینی هێرشەكانی 11ــی سێپتەمبەردا، یادی ئەو گیانە بێتاوانانە دەكەینەوە كە لەدەستچوون و هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵەكانیان و گەلی ئەمریكا دووپاتدەكەینەوە. لە پەیامەكەدا ئەوەشهاتووە، 11ــی سێپتەمبەر وەک یادخەرەوەیەكی بەهێز بۆ لێكەوتە وێرانكەرەكانی تیرۆر و بەرپرسیارێتی هاوبەشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و كاركردنی پێكەوەیی لەپێناو ئاشتی، ئاسایش و مرۆڤایەتیدا، دەمێنێتەوە