عەلی زەیدی شێوازی كۆبوونەوەكان دەگۆڕێت و هەر جارە و لە پارێزگایەك ئەنجام دەدرێت

عیراق 11:27 AM - 2026/09/09

عەلی زەیدی شێوازی كۆبوونەوەكان دەگۆڕێت و هەر جارە و لە پارێزگایەك ئەنجام دەدرێت 
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاری داوە شێوازی بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بگۆڕێت و لەمەودوا كۆبوونەوە رەسمییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران لە پارێزگا جیاوازەكانی عیراق ئەنجام دەدرێت. ئامانجی بڕیارەكە بەدواداچوونی مەیدانییە بۆ كێشە و  خزمەتگوزارییەكان و خێراكردنی پڕۆژەكانە، كە سەرەتا لە دیوانییە و دواتر لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێدەكات تاوەكو ڕاستەوخۆ لە شوێنی كێشەكان بڕیاری پێویست بدرێت.
لە رێگەی ئەنجامدانی پرۆژەكان لە پارێزگا جیاوازەكان، حكومەت كار لەسەر بەرنامەیەكی زانستی دەكات بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوت و فرەچەشنكردنی هەناردەكردن. پڕۆژەكانی پەرەپێدانی شارەكان لە ڕێگەی سندوقی گەشەپێدانەوە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەم پلانانە لە میانی كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران بووە لەگەڵ بەدر مەحمود، سەرۆكی فراكسیۆنی جەماوەری و ئەندامانی فراكسیۆنەكە لە پەرلەمان. لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هەماهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵات كراوە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاودێریكردنی جێبەجێكردنی پلانەكانی گەشەپێدان لە پارێزگاكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو