بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، ئێلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق ماڵئاوایی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کرد.
لە کۆبوونەوەی ماڵئاواییەکەدا کە رۆژی سێشەممە (8/9/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی باڵیۆزی روسیای کرد بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی روسیا.
ئاماژەی بەوەشدا کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زۆر هاوکار بووە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و هیوای خواست باڵیۆزی نوێی روسیاش لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام بێت.
قوباد تاڵەبانی ئێلبروس کۆتراشێفی وەک دۆستێکی گرنگی هەرێمی کوردستان وەسف کرد و رایگەیاند: هەرگیز هەوڵ و ماندووبوونەکانی لەبیر ناکرێن و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.