بەمەبەستی پەرەپێدانی دەرفەتی كارسازی لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بەهاوبەشی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە هەرێم ،ئیڤێنتی كارسازی ئەنجام دا، لە ئیڤێنتەكەدا دكتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، ئامانجیانە دەرفەتی زیاتری كار بۆ خوێندكاران برەخسێنین و سیستمی خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستییەكانی بازاڕی كار یەك بگرێتەوە.