لە بودجەی 2027 هەرێم داوای 23 ترلیۆن دینار لە بەغداد دەکات

کوردستان 11:03 AM - 2026/09/09

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ لە ئاستی باڵا و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بودجەی فیدراڵ لە لایەن دوو وەفدی هەرێم لە بەغداد بەردەوام دەبن.
حکومەتی هەرێم لە مانگی رابردوو پرۆژەی پشکی خۆی بۆ بودجە رەوانەی بەغداد کرد و کە تیایدا داوای 23 ترلیۆن دیناری کردووە و لەم بڕەش 11 تریلیۆنی بۆ مووچە دەبێت و زیاتر لە پێنج ترلیۆنیش بۆ وەبەرهێنان دەبێت.
سەبارەت بە پرسی دامەزراندن و شایستەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی دەڵیت: "بۆ دامەزراندن، داوای نزیکی 24 هەزار پلەی دامەزراندنی کردووە واتە دامەزراندنی نوێ، داوای بەهەمیشەییکردنی 59 هەزار گرێبەست کراوە لە بودجەی 2027، وەفدەکە لەسەر ئەو داواکارییانە گفتوگۆ دەکەن، تاوەکو ئەم پرسانە جێبەجێ بکرێن".

زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست لە هەرێم هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستانە.
جێی باسە وەفدەکەی هەرێم پێکهاتووە لە وەزیرانی دارایی و ئابووری، سامانە سرووشتییەکان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بریکاری وەزارەتی پلاندانان.
 هەرێمی کوردستان دەڵێت لەسەر بنەمای دەستوور و مافە یاساییەکان داوای ئەم بڕە بودجەیە دەکەین هەروەها ئەمانەش
١- دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان.
٢- دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان
٣- دابینکردنی مووچە بۆ خێزانی کەمدەرامەت و هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان لەگەڵ بەغداد.
٤- جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
٥- هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە
٦- 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو