لەپێناو پاراستنی دارستانەكان و دابینكردنی سوتەمەنی بۆ هاووڵاتیان لەوەرزی زستاندا رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەترسی داربڕینەوە و لەناوبردنی داری دارستانەكانی لەوەرزی زستاندا خستەڕوو كە بەپێی ئامارێكی رێكخراوەكە لە ساڵی 2010 بۆ ساڵی2022 لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆنێك دۆنم لە ناوچوون و داوایان لە حكومەت و وەزارەتی سامامە سروشتیەكان كرد سوتەمەنی بۆ ناوچە شاخاویەكان دابین بكرێت چونكە لە ئێستادا نرخی سوتەمەنی رۆژ بەرۆژ رووی لە زیادبونە وئەمەش وادەكات داری دارستانەكان لە لەناوچون بپارێزرێت.