وەزارەتی تەندروستیی عیراق، لەسەر داوای پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ڕەزامەندی لەسەر دابینكردنی چوار ئامێر بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دەربڕی.
چوار ئامێرەكە كە بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ دابینكراون، نوێن و تایبەتن بە شۆردنی گورچیلە، جگە لەوەی مەڵبەندی شۆردنی گورچیلەی نەخۆشخانەكەش دەخرێتە ناو پڕۆژەی نیشتمانی بۆ شۆردنی گورچیلەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر نەخۆشانی گورچیلە لە قەزای چەمچەماڵ، بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان دەچوونە كەركوك و سلێمانی، ئەم حاڵەتەش فشاری لەسەریان دروست دەكرد.