ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بۆردی کۆمەڵایەتی کۆبوەوەو ڕۆڵی بۆردەکەی لەچارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەرزنرخاندو جەختی کردەوە پێویستە بەوپەڕی دڵسۆزی و پەرۆشی و هەستی بەرپرسیارێتییەوە ئەرکە حزبی و کۆمەڵایەتیەکان ڕایی بکەن.
لەکۆبونەوەکەدا کە جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی ئامادەیبوو، جێگری سەرۆک ڕایگەیاند بۆردی کۆمەڵایەتی پشتیوان و هاندەری خێربێت بۆ پتەوکردنی پایەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پارێزگاری لەبەها بەرزوو جوانەکانی کوردەواری و بەڕێکخراوەییکردنی پەیوەندی باش لەگەڵیان، هاوکات ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبونەوەکە بوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)