قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی مامۆستا حسێن عارف دەكات
بەڕێزان: بنەماڵە و خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو مامۆستا حسێن عارف
بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کورد، (مامۆستا حسێن عارف)م پێگەیشت.!
مامۆستا حسێن عارف لەو وێستگانەی پێویست بوو، بە گێڕانەوەیەکی شیرین بە عەشقی شار و نیشتمان، دەنگێکی ڕەسەن و زیندوو بوو. بە کۆچی دوایی بەڕێزیان ، کوردستان کەسایەتیەکی گەورەو قەڵەمێکی بەبڕشت و خاوەن ئەزموونی گەورەی ئەدەبی لە دەست دا.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خێزان و کەسوکار و سەرجەم ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەین.!
داواکارم لە خوای باڵادەست ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.!
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال