زەیدی: کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30ی ئەیلول بڕیاری کۆتاییە
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لەڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، زەیدی تەئکیدی کردووەتەوە، کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعیراق لە 30ی ئەیلولدا بڕیاری کۆتاییە.
راشیگەیاندووە، جێبەجێکردنی بەرزترین ئاستی پلانی ئەمنی و پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوخۆو زامنکردنی سەروەری نیشتمانیی لەپێشینەی کارەکانیان دەبێت.