پێنجوێن چاوەڕێی سەرمایەدارانە؛ كەمپینێك بۆ كڕینی ئامێری پزیشكی رادەگەیەندرێت

کوردستان 03:11 PM - 2026/08/13

پێنجوێن چاوەڕێی سەرمایەدارانە؛ كەمپینێك بۆ كڕینی ئامێری پزیشكی رادەگەیەندرێت    بەهۆی دابین نەكردنی ئامێری پێویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، كەمپینێكی بەرفراوان بۆ دابینكردنی چەندین ئامێری پزیشكی گرنگ رادەگەیەندرێت.
كەمپینەكە لەلایەن ڕێكخەرانی "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون" و لەژێر چاودێری راستەوخۆی قائمقامیەتی قەزای پێنجوێندا بەڕێوەدەچێت.
ئێستا نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن بەدەست كەمیی ئامێری پزیشكییەوە دەناڵێنێت، ئەمەش كێشەی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بە هاووڵاتیانی ناوچەكە دروستكردووە. 
رێكخەرانی كەمپینەكە داوا لە سەرمایەداران، خێرخوازان و تەواوی هاووڵاتیانی دڵسۆز دەكەن كە بەدەم ئەم بانگەوازەوە بچن و بەشدارییەكی كارا بكەن، تاوەكو لە رێگەی هاوكارییەكانیانەوە بتوانرێت ئەو ئامێرە پزیشكییانە بكڕدرێن كە ژیانی نەخۆشەكانی ناوچەكەی پێوە بەستراوەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو