وەزارەتی دارایی بڕیاری کۆتایی لەسەر پلەبەرزکردنەوە دا

کوردستان 02:17 PM - 2026/08/13


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی رەسمی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی 8ـی 2026 دەرچووە، ڕێکارە نوێیەکانی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو نووسراوەی کە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1)، بەمەرجێک ڕێکارەکان بەپێی ڕێنماییە داراییەکان و یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (22)ـی ساڵی 2008 جێبەجێ بکرێن.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی مافی فەرمانبەران و مووچەخۆرانە، هەروەها داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات پابەند بن بە دابینکردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانی ساڵانی ڕابردوو، بەو مەرجەی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە بەپێی خشتە هاوپێچەکان و ڕێنماییەکان بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو