به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی ئابی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانی دوینێ. خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (15 – 20 )كیلۆمه‌تر ده‌بێت و هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ، ئاراسته‌ی با باكووری رۆژهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 8-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 6- 8- 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتی و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی".
روونیشیكرده‌وه كه "خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری رۆژهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان (9 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:30 پلەی سیلیزی