دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت،بڕیاریداوە سزای ئابووری بەسەر كەنەدادا بسپێنێت، بەو پێیەی كەنەدا بە بەرپرسیار دەزانێت لە تێكچوونی كوالێتی هەوا و دروستبوونی تەمومژ و دووكەڵی چڕ ،كە بەهۆی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی ئەو وڵاتەوە پەڕیوەتەوە بۆ ناو خاكی ئەمریكا .
ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕاگەیاند: بڕیارمدا سزای كەنەدا بدەم بەهۆی ئەو دووكەڵ و تەمومژەی كە لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانەوە دروستبووە، ترەمپ حكومەتی كەنەدا تۆمەتبار دەكات بە كەمتەرخەمی بەئەنقەست لە بەڕێوەبردنی دارستانەكان و نەگرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ ڕێگریگرتن لە ئاگركەوتنەوە كە و دەڵێت، دووكەڵە چڕەكە زیانێكی ئابووری گەورەی بە بازرگانی و پیشەسازی ئەمریكا گەیاندووە، تەنانەت بووەتە هۆی داخرانی چەندین كارگەی گەورەی ئۆتۆمبێل و دامەزراوەی پیشەسازی لە ویلایەتی میشیگان و شاری دیترۆیت .
ئەمەش لە كاتێكدایە لێپرسراوانی كەنەدا دووپاتی دەكەنەوە كە وڵاتەكەیان ڕووبەڕووی قەیرانێكی كەشوهەوای نائاسایی بووەتەوە و گۆڕانی كەشوهەوا هۆكاری سەرەكی ئەم دیاردە سروشتییە بێ سنوورەیە هەروەها هەندێك لە سەركردە ناوخۆییەكانی كەنەدا داوایان لە لایەنی ئەمریكی كردووە كە لەبری سەپاندنی سزا و باجی ئابوری، هاوكاری لۆجستی و مەیدانی پێشكەش بكەن بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.