بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سیاسی و یاسایی لەهۆڵی ساڵۆنی كوردستانی نوێ لە شاری سلێمانی كۆڕێك لە ژێر ناونیشانی شنگال زامێكی بەردەوامە بەڕێوە چوو، لە كۆڕەكەدا باس لەو نەهامەتی و ناڕەحەتیانە كرا كە خەڵكی شنگال لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا پێوەیی ناڵاندوویانە و كەمی خزمەتگوزاری و كەمتەرخەمی و نەبوونی ئارامیش لە ناوچەكەدا وایكردووە كە خەڵكی شنگال نەگەڕێنەوە زێدی باو باپیرانیان.