قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی 12 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: لە دوازدەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزیدیماندا لەلایەن تیرۆریــستانی داعشەوە، یادی هەموو قوربانیانی ئەو مەرگەساتە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگرین.
دەشڵێت، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و پێکەوەیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتییدا بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانی هاوڵاتییانی ئێزیدی و پاراستنی مافەکانیان.