ئەمڕۆ 3-8-2026 دەرباز کۆسرەت رەسول ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازیکرد لە خاتوو “هۆڵی ڤێر” کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی یەکگرتوو (بریتانیا).
لە دیدارێکدا باس لە گۆڕانکاری و گرژییەکانی ناوچەکەکرا، جەخت لە سەقامیگری و گفتوگۆی بونیاتنەرانە کرایەوە بۆ چارەسەری گرفت و کێشەکان.
دەرباز کۆسرەت رەسول، پیرۆزبایی لە خاتوو “هۆڵی ڤێر” کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆخواست وەک کونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی یەکگرتووی (بریتانیا) لە هەولێر.