بوومەلەرزەیەك بە هێزی 5.6پلەی رێختەر میسری هەژاند

عیراق 03:20 PM - 2026/08/03

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ،  بوومەلەرزەیەك بەهێزی پێنج پۆینت شەش پلەی رێختەر  قاهیرەی پایتەختی میسر هەژاند و دانیشتوانی فەڵەستین و ئوردن و لوبنان و قوبرسیش هەستیان پێكرد. 

پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیك ڕایگەیاند،  بومەلەرزەكە سەعات  سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  بە هێزی پێنج پۆینت شەش پلەی ڕێختەر،  لە دووری 38 كیلۆمەتر لە سوێسەوە روویداوە ، بەپێی بڵاكراوەكان،  بومەلەرزەكە بووەتەهۆی رووخانی باڵەخانەیەكی سێ‌ نهۆمی و سەقفی خانوویەك كە لەئەنجامدا كەسێك برینداربووە. 

شاهێد حاڵان باسلەوەدەكەن،بوومەلەرزەكە بەهێز و كاریگەر بووە و باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون  لەراونەتەوە و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لای دانیشتوانی ناوچەكە  دروستكردووە.لای خۆیەوە مانگی سووری میسر كاراكردنی پلانی فریاگوزاری لەو شارانەی ڕاگەیاند كە دانیشتووانیان هەستیان بە بومەلەرزەكە  كردووە و  داواش لە هاووڵاتیان دەكات خۆیان لە باڵەخانە كۆنەكان یان ئەوانەی درزیان تێدا دەردەكەوێت بەدوور بگرن.

تۆمارە جیۆلۆجیەكان ئاماژە بەوە دەكەن ،میسر بەهۆی سروشتی جوگرافییەكەیەوە، ئامادەیە كاریگەری هەندێك شوێنی گەرمی بومەلەرزەیی چالاك لە ناوخۆ و ناوچەییدا هەبێت، بەتایبەتی لە عەقەبە و باكووری دەریای سوور و ناوچەی دەهشور لە باشووری قاهیرە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو