سەرۆك بافڵ: هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین

کوردستان 12:43 PM - 2026/08/02


بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن. 
ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین. بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا. 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو