كەشناسی: لە سەرەتای مانگی ئابەوە شەپۆلێكی گەرما روو لە عیراق دەكات

کوردستان 01:15 PM - 2026/07/30


دەستەی كەشناسی عیراق دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئابەوە شەپۆلێكی گەرما روو لە وڵات دەكات و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
دەستەی كەشناسی عیراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشی چەند رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سبەی هەینی، كەش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و هەشت شار پلەی گەرمی 48 پلەیە، پێنج شاری عیراقیش 49 پلەی سیلیزی دەبێت و زیقاریش بەرزترین پلە دەبێت كە 50 پلە، هەرچی سلێمانی و دهۆكە پلەكانیان كەمترە و لە نێوان 44 بۆ 45 پلە دەبێت.
دەستەی كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی شەممە واتە یەكی ئاب، وڵات كاریگەر دەبێت بە شەپۆلێكی گەرما و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ئەنجامی كاریگەربوونە بە بەرزی پلەكانی گەرمای چینەكانی سەرەوەی بەرگەهەوا، كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما و لە سەرتاسەری وڵات پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە و بەپێی پێشبینییەكان لە هەندێك لە ناوچەكانی باشووری عیراق پلەی گەرمی 50 پلە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو