خالد شوانی : مووچەی هەرێم گەرەنتی كراوە

کوردستان 02:21 PM - 2026/07/26

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ، دڵنیایی لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات و دەڵێت ، هیچ گرفتێك لە بەردەوام مووچەی  فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستاندا نییە و مووچە گەرەنتی كراوە.

خالید شوانی لەمیانی بەشداریكردنی لەكردنەوەی  فەرمانگەی داد لە خانەقین، سەبارەت بە مووچەی هەرێم لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراقە و هیچ كێشەیەكی  یاسایی و ئیداری نیە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و گەرووی هورمز داخراوە و  داهاتی نەوت كەمیكردووە ، ئەمانە هەموو بونەتە هۆی ئەوەی  عیراق  لە دۆخێكی ناهەمواردابێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە 22ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێم بە وەفدێك لیستی مووچەی مانگی حەوتی تەسلیمی بەغداد كردو دوای پێداچوونەوە بە لیستەكە وەزارەتی دارایی عیراق لیستكەی پەسەند كرد ، بۆیە پێدەچێت هەر لەم هەفتەیەدا ئەگەر گرفت لە پارەی نەختینە دروست نەبێت ، بەغداد مووچەی مانگی حەوت بۆ هەرێم بنێرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو