بەڕێز / دکتۆر محمد قادر خۆشناو وەزیری پێشوتری تەندروستی هەرێم
بۆ کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی خۆشناو مەلای مەلاقادر باوکی بەڕێزتان لەناخی دڵەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین ، داواکارین لە یەزدانی مەزن کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان