بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مەلای مەلا قادر
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی (مەلای مەلا قادر خۆشناو) باوکی دکتۆر محەمەد خۆشناو وەزیری پێشووتری تەندروستی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرو فەرماندە دێرینە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی