قائمیقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوەو بڕیاریدا لە ڕێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە غازی ماڵان دابەش بكرێت.
هاوكات سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بۆ رێگرییكردن لە دروستبوونی قەیرانی غازی ماڵان بڕیاریانداوە لە رۆژی یەكشەممەوە غاز لە رێگەی پسووڵەی خۆراكەوە دابەشبكرێت.