ڕۆژی ١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال،لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەسەن حسێن محەمەد) پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینیان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیی هەڤاڵ حەسەن یان پرسییەوە و هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی زیاتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەت بە شانازییەوە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی نەپساوەی هەڤاڵ حەسەن یان بەرز نرخاند، وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بەدەست کە سەرباری گرتن و راگواستنی خۆی و خانەوادەکەی جەسور تر دەبوو لە داوا رەواکانی گەلەکەی و بۆ ساتێکیش خافڵ نەبوو لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان .
لەبەرامبەر ئەو کۆشش و قوربانیدانەی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی ، مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانە و ئەمەکداریی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێگەیاند و بە شکۆوە لە ڕابردووی زێڕین و پاکییان ڕوانرا .
لای خۆیەوە ، هەڤاڵ حەسەن حسێن پێزانینی دەربڕی بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ، وەک ئۆرگانێکی کارا و خەمخۆر کە هەمیشە بە وەفا و ئەمەکدارییەوە خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی دێرینی شۆڕشی نوێ و یەکێتی بەسەردەکەنەوە.