قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی له کونسوڵی گشتیی بەریتانیا دەكات

کوردستان 12:09 PM - 2026/07/12

ئەندرو بیزلی لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە کوردستان وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا رۆڵێکی بەهێزی بینی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

لە زۆر بواردا هاوکارمان بوو و بەتایبەتیش لە پرسی گەشەپێدانی ناوچەیی و کردنەوەی دەزگای پەرەپێدانی راپەڕین جێدەستی دیارە. 
ئەمڕۆ ماڵئاواییمان لێ کرد و هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا. هاوکاری و خزمەتەکانی لەبیر ناکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو