بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەكاربوون

کوردستان 03:37 PM - 2026/07/06

لەسەر بریاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بریاردرا بە دانانی هەر یەك لە عەمید هێمن كەمال نووری وەك بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمەش بەهۆی خانەنشین بوونی عەمید دكتۆر ئارام محمد ساڵح بەهۆی تەواو بوونی تەمەنی یاسایی خۆی، هاوكات    هەر لەچوارچێوەی گۆڕانكارییەكاندا لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، عەمید زوڵفان ڕەحیم" وەك بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی  دەستبەكاربوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو