حەماس حكومەتەكەی لە غەززە هەڵوەشاندەوە

عیراق 03:15 PM - 2026/07/06

 وەك پیشاندانی نیاز پاكییەك، بزووتنەوەی چەكداری حەماس ، حكومەتەكەی لە غەززە هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان لە بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسان  راگەیاند، بزووتنەوەكە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی كارگێڕی حكومەتەكەی داوە كە كەرتی غەززە بەڕێوەدەبات، وەك ئاماژەیەكی نیازپاكی و  ئامادەكاری بۆ تەسلیمكردنی ئەركەكانی بە لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، كەسایەتییەكی قبوڵكراوی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری لیژنەكە دەستنیشان دەكرێت، كە دەبێتە لیژنەیەكی چاودێر تا لیژنەی نیشتمانی بۆ ئیدارەی غەززە بە رەسمی ئەركە حكومییەكانی خۆی لەو كەرتەدا دەگرێتە ئەستۆ.

لیژنەی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی عەلی شەعس لە لایەن ئەنجومەنی ئاشتی كە لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە دامەزراوە پێكهێنرا، دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا رۆڵی ناوبژیوانی لە ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدا بینی.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو