لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بۆردی تێکۆشەران، ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لەڕۆڵی مێژوویی تێکۆشەرانی یەکێتی کرد کەچۆن لەتەنگانەی تێکۆشانی ڕابردوودا بەجەرگ و دەستپێشخەربوون، لە ئایندەشدا بەئەزمون و لێوەشاوەییان قەڵغانی پارێزگاریبن لەبەها بەرزەکانی یەکێتی و نیشتمان.
بەئامادەبونی هەڤاڵ ڕەهبەری سەید براهیم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران، هەڤاڵ جێگری سەرۆک، ڕایگەیاند گۆڕانکاری و نوێبونەوە حزبیەکان تەنها بڕیارێکی ڕێکخراوەیی نیین، بەڵکو برەودانە بەگەشەی ئۆرگانەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)