هەڵمەتێكی فراوان بۆ پاككردنەوەی بناری چیای هەیبەت سوڵتان بەڕێوەچوو لەپێناو پاراستنی ژینگە و سیمای جوانی سروشتی كوردستان و پاكڕاگرتنی ناوچە گەشتیارییەكان، بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری كۆیە بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ كۆمیتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كۆیە، هەڵمەتێكی گەورە و فراوانیان بۆ كۆكردنەوەی پاشماوە و خاشاكی گەشتیاران لە بناری چیای هەیبەت سوڵتان ئەنجامدا.