بەئامانجی خزمەتی زیاتری گەرمیان و گەرمیانیەكان و بەچاودێری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان گۆردرا، عەمید محسن مەنسور بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی گەرمیان لە شوینی عەمید موفید عەلی وەكو بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی گەرمیان دەستبەكاربوو.
لەمیانی دەستبەكاربونیدا بەڕێوەبەری نوێی بەرگری شارستانی گەرمیان رایگەیاند، ئەوان بەردەوام دەبن لەگەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنكاوەكەی كەلاردا تا ئەوكاتەی ئەیدۆزنەوە.
لەگەرمیان لەهەفتەی رابردوو تا ئەمرۆ چوار پۆستی ئەمنی گۆرانكاری تیاداكراوە، ئەوانیش بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان و بەڕێوەبەری رەگەزنامەو باری شارستانی گەرمیان گۆرانكاری تیادا ئەنجامدراوە.