نێچیرڤان بارزانی: یەكگرتوویی پێشمەرگە گەرەنتی پاراستنی قەوارەی هەرێمە بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 5ی پێگەیاندنی ئەفسەران لەكۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لەپارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەئاهەنگەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەشكردو سەبارەت بەگرنگی كۆلێژی قەڵاچوالان وتی: لێرەدا سەرۆك مام جەلال، 1992 ئەم كۆلێژەی دامەزراندووە، بۆ ئەوەی خزمەت بە وڵات و كوردستان بكات.
سەبارەت بەیەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ئێوە دەبێت لەچوارچێوەی هێزێركی یەكگرتوو خزمەت بكەن و یەكگرتوویی پێشمەرگە گەرەنتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەبێت سستییەكانی پرۆسەی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەر چارەسەربكرێت.
سەرۆكی هەرێم داوای لەئەفسەرەكان كرد نەبنە لایەنی كێشە و ململانێ سیاسیەكان و هێزێكی كوردستانی بن، بەرگریی لە شكۆی مرۆڤ بكەن بەبێ جیاوازی.
سەبارەت بەپابەندییەكانی بەغداد بەرامبەر پێشمەرگە، سەرۆكی هەرێم وتی: كوردستان هێزێكی یاسایی دەستوورییە لەعیراقدا، بۆیە پێیستە بەغداد هەموو پابەندی و ئەركەكانی خۆی بەرامبەر پێشمەرگە جێبەجێ بكات