بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاهەنگی خولی پێنجەمی دەرچوانی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بۆ 210 ئەفسەر رێكخرا كەدوای چەندین مانگ لەراهێنان، لەكۆلێژەكەیان سەركەوتنیان بەدەستهێنا.
لەكۆی 210 ئەفسەرە دەرچووەكە، 56 خوێندكاریان سەر بەهێزەكانی بەرگری و فریاكەوتنن لە وەزارەتی ناوخۆ، 154 خوێندكاری تریان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، كە 131یان لە هێزەكانی 70ن، ئامانج لەم خولە بەهێزكردنی تواناكانی هێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانە بەكادیری ئەكادیمی و خاوەن بڕوانامە، بڕیارە دوای وەرگرتنی پلەكانیان، سەرجەم ئەفسەرە نوێیەكان بگەڕێنەوە بۆ شوێنی كارەكانی پێشوویان و وەك ئەفسەر دەستبەكاربن.