مۆندیالی 2026، لە شەشەمین رۆژیدا ركابەرییەكی توند و یەكسانبوونی بەكۆمەڵی بەخۆوە بینی. هیچ كام لە هەڵبژاردە بەشداربووەكان نەیانتوانی سێ خاڵی تەواوی یارییەكە بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن. ئەمەش ململانێی كۆمەڵەكانی گەیاندە لووتكە و ركابەریی سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی زیاتر ئاڵۆز كرد. لەم راپۆرتەدا، تیشك دەخەینە سەر گرنگترین رووداوەكان و ئەنجامی ئەو چوار یارییەی كە كەشی مۆندیالیان بە تەواوی گەرمتر كرد.