لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیالدا، تەنها لە چوار یاری دەستپێك و سەرەتای پاڵەوانێتیەكەدا 19 گۆڵ تۆماركراوە بەمەش كەرنەڤاڵی گۆڵكردی مۆندیاڵ دەستیپێكردوو ئەڵمانیای خاوەن چوار نازناوی مۆندیال بە تۆماركردنی حەوت گۆڵ لەبەرامبەر هەڵبژاردەی كۆراساو زەنگی مەترسی و ئاگاداركردنەوەی بۆ تەواوی هەڵبژاردەكانی بەشدار لەپاڵەوانێتیەكە لێدا وتەواوی جیهانیش چاویان لەسەر یارییەكانی داهاتووی پاڵەوانێتییەكە، كەپێشبینی دەكرێت ئەم مۆندیالە جیاوازبێت لە مۆندیالەكانی تر و رێكەوت وپێشهاتی چاوەڕوان نەكراوی تێدا روبدات.