بنكەی كەلوپەل و خۆراكی كۆیە، بەپێی ڕێنمایی و ئاگاداركردنەوەی رەسمی لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی فیدراڵەوە، سەرجەم ئەو خێزان و هاوبەشانە ئاگادار دەكاتەوە كە منداڵی تەمەن سێ مانگ بەرەو سەرتریان هەیە، دەتوانن لە رێگەی ئەپی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراكەوە، ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن، بۆ راییكردنی ئەم مامەڵەیەش، پێویستە بۆ هەر منداڵێك بڕی شەش هەزار دینار لە ڕێگەی كی كارتەوە ڕاستەوخۆ بۆ هەژماری وەزارەتی بازرگانیی عیراق بنێردرێت.