شارەوانی سلێمانی: بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت

کوردستان 01:40 PM - 2026/06/11


سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، تیمەکانیان دەست دەکەن بە کاری هەڵگرتنەوە و (قشگ)کردنی بەشە خراپبووەکانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

شارەوانی سلێمانی رونیکردووەتەوە، ئەم کارە چاکسازییە لە مەودای نزیک مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی بە ئاڕاستەی چوارڕیانی سەرچنار ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی چاککردن و ئامادەکردنی شەقامەکە بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوەی تەواو.

دەشڵێت، بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە،  ڕۆژی هەینی بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەو مەودایەی کارەکەی تێدا دەکرێت بە تەواوی بەربەست دەکرێت.

شارەوانی ئاماژەبەوەشدەكات، شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاریی مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی وەک ڕێگایەکی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ خۆدوورگرتن لە دروستبوونی جەنجاڵی.

هاوکات، سەرۆکایەتیی شارەوانی داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی تیمەکانی کارکردن بن و پەیڕەوی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن، تاوەکو پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەکە بە خێرایی و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو