سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە هەڵوێستەکەی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەکات و بە هەنگاوێکی بەرپرسیارانە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی دەوڵەتی دەزانێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەبارەت بە رادەستکردنی چەکی 'عەسائیبی ئەهلی حەق' بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی.
دەقی پەیامەکە
زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی.
لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئەم جۆرە هەڵوێستە بەرپرسیارانە، ئازایانە و نیشتمانپەروەریانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عیراقییەکاندا، هەروەها هەنگاوێکی گرنگن بەرەو بەدیهێنانی ئاواتە هاوبەشەکانمان بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی سەقامگیرتر، ئارامتر و گەشەسەندووتر بۆ وڵاتەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی