بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی یەكێتی دەكات.
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت: بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و سەرجەم برایان لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین بەبۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەتان.
لەم یادەدا خەبات و رۆڵی سەرەكیی حزبەكەتان لەگەڵ هێز و لایەنە نیشتمانییە جیاوازەكان لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و بەشداریكردن لە بنیاتنانی عیراقی نوێی دیموكراسیدا بەرز دەنرخێنین.
دەشڵێت، لەم بۆنەیەدا تەئكید دەكەینەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بۆ هەموو رۆڵەكانی گەلەكەمان بەدی هاتوون.