وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی مۆڵەتی ڕەسمییان وەرگرتووە، لە وەرزی عومرەی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا كردووە، ماوەكە درێژ دەكرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەكان گەشتەكانیان ڕێكبخەن تاوەكو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و ڕێكارەكان ڕێكدەخرێتەوە ، ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەكە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و زووتر دەستپێكردنی وەرزی عومرە و چوونی عومرەكاران دەرچووە.
باسی لەوەشكرد، تا ئەو كاتەی گۆڕانكاری لەڕێنماییەكاندا دەكرێت، كۆمپانیاكانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان كردووە دەتوانن درێژە بە كارەكانیان بدەن.