قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە

کوردستان 02:13 PM - 2026/06/02

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە(2/6/2026) بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا. جێگری سەرۆکوەزیران گەشبینی خۆی دەربڕی لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بتوانن کێشە بنەڕەتییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە تایبەتیش کێشە بودجە و موچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و رایگەیاند ئامادەین بۆ پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە کە خزمەتی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو