دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

کوردستان 09:24 PM - 2026/05/31

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بە بۆنەی(51)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

31ی ئایاری 2026

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو