ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە توانی ئەو كەسانە دەستگیر بكات، كە ئاگریان لە گۆڕستانی سەیدسادق كردبوویەوە و بەهۆیەوە زیان بەر بەردو دار و پوش و پاوانی گۆڕستانەكە كەوتبوو.
بەشی راگەیەندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەیشت گۆڕستانی قەزای سەیدسادق ئاگری گرتوە و بەو هۆیەوە زیان بەر دار و پوش و پاوەنەكەی كەوتووە، دەست بەجێ رێكاری پێویستیان گرتەبەر و دوای لێكۆڵینەوە بەبڕیاری دادوەری لێكۆلینەوەی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە، هێزەكانیان لە قەزای سەیدسادق توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دوای لێكۆلینەوە، تۆمەتباران دانیان بە بەتاوانەكەیاندا نا.
بۆ ئەو مەبەستەش بە بڕیاری دادوەر هەرسێ تۆمەتبارەكە تەسلیمی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەزای سەیدسادق كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە.