لێپرسراوێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیركرا

کوردستان 09:28 PM - 2026/05/30

لێپرسراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق بە بڕیاری دادگا و لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدینەوە، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كرا.
عەدنان حەمەد حەموود بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوور و پاڵاوگەی بێجی، لە ناوچەی ئیسحاقی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لەسەر گەندەڵی دەستگیر كرا، كە هاوكات بریكاری وەزیری نەوتە بۆ كاروباری پاڵاوتن.
میدیا ناوخۆییەكانی عیراق برووسكەیەكی نهێنی و بەپەلەی پۆلیسی سەڵاحەدینیان بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا پڕۆسەی دەستگیركردنەكە پشتڕاستكراوەتەوە.
وەك میدیا عیراقیەكان ئاماژەیان پێداوە،سەرجەم پەڕاوە سەرەتاییەكان ڕادەستی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كراون بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو