ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە رەسمی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی تۆم باراك-ی باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە سوریا ڕاگەیاند.
ڕوبیۆ لە ڕێگەی ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەكردووە: هەرچەندە وەك ئەركی رەسمی كارەكانی تۆم باراك تەواوبووە، بەڵام باراك وەك كەسی یەكەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەكارەكانی لە عیراق و سوریا بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ستایشی ڕۆڵی بەرچاوی باراكی كردووە و دەڵێت: بەكەسێكی لێهاتوو وەسفی كرد و ئاماژەی بەوەدا كە ئەزموون و پەیوەندییە قووڵەكانی و تێگەیشتن لە كارنامەی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هێنانەدی دەستكەوتی سیاسی بۆ واشنتۆن لە ناوچەكەدا.
تۆم باراك (سەرمایەدار و سیاسەتمەدارێكی ئەمریكی بە ڕەچەڵەك لوبنانی) لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ وەك باڵیۆزی وڵاتەكەی لە توركیا دەستنیشانكرا، هاوكات پۆستی نێردەی تایبەتی بەرپرسی مەلەفی سوریای وەرگرت.
لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا، باراك سەركردایەتی گۆڕانكارییەكی سیاسی گەورەی كرد، بەتایبەت لەسوریا، هاوكات توانی رەزامەندی ئیدارەی ئەمریكا بۆ گۆڕانكاری بەشێك لەسیاسەتەكانی واشنتۆن بەتایبەت لەرووی ئابوورییەوە لەناوچەكە وەربگرێت. روخانی ئەسەد و هێنانە پێشەوەی ئەحمەد شەرع و نزیكبوونەوەی لە ئەمریكا بەپشتیوانی توركیا، بەشێك بوون لەسیاسەتەكانی تۆم باراك كەماوەی چەند مانگێك كاری بۆ كرد.