هێزی دەریایی بەریتانیا ئامادەكاری بۆ پاككردنەوەی گەرووی هورمز لە مین دەكات

عیراق 01:43 PM - 2026/05/25

سەدان دەریاوانی بەریتانی لە كەشتیی (ئاڕ ئێف ئەی ڵایم بای  )لە گەرووی جەبەل تارق ، چاوەڕوانی ئەركێكن كە هێشتا نادیارە بۆ  پاككردنەوەی گەرووی هورمز لە مین.

لە چەند مانگی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هێرشی كردە سەر هاوپەیمانەكانی، بەوەی هیچ كارێكی زیاتریان نەكردووە بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی ئەمریكا لە جەنگی ئێران، كە خنكاندنی گەرووەكەیان بووەتە هۆی ئیفلیجكردنی كەشتییە نێودەوڵەتییەكان و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە. 

ئێستاش هاوچەیمانەكەی ئەمریكا،لە خاكی دەرەوەی بەریتانیا لە جەبەل تارق، هێزی دەریایی   خۆی بۆ پاككردنەوەی گەرووی هورمز لە مین  ئامادە دەكات.بەڵام تائێستا جێبەجێكردنی ئەم ئەركە بە نادیاری ماوەتەوە چونكە هێزەكە چاوەڕوانی رێككەوتنی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو  گەرووەكە و مینەكان هەڵبگرنەوە.

دوای ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28 ی شوباتدا شەڕیان دەستپێكرد، تاران وەڵامی دایەوە و بە شێوەیەكی كاریگەر گەرووی هورمزی داخست كە ڕێڕەوێكی سەرەكی ئاوی نەوت و غازی سروشتی ناوچەكەیە ، ئەمەش قەیرانی وزە و  ئابووری جیهانی لێكەوتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو