دادگای باڵای ئەنكەرە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 38ـەمین كۆنگرەی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)ی داو پارتەكەش كۆنگرەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی حزبەكەی ئەنجام دەدات.
هاوكات داواكاری گشتی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە حەوت پارێزگای جیاواز دەستپێكرد و تێیدا 13 كەس بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و پێشێلكردنی یاسا دەستگیركران.
دادگای باڵای ئەنكەرە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 38ەمین كۆنگرەی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)ی دا. بەپێی بڕیارەكە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی جەهەپە و دەستەی كارگێڕیی ئێستا لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، هەروەها كەمال كڵیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆكی پێشوو و ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنی پارتەكە بە شێوەیەكی كاتی گەڕانەوە بۆ سەرۆكایەتی پارتەكە.
دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان ئۆزەلو كڵیچدار ئۆغڵۆ، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی لە زووترین كاتدا كۆنگرەیەكی نوێ بكرێت تاوەكو كۆتایی بەم ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییانەی ناو پارتەكە بهێنرێت.
هاوكات داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لە حەوت پارێزگای جیاوازی توركیا دەستپێكرد، تیایدا 13 كەس بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاسای پارتە سیاسییەكانو وەرگرتنی بەرتیلو سپیكردنەوەی پارە لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی 38ی جەهەپەدا دەستگیركران.
لەو بارەیەوە داواكاری گشتیی ئەستەنبوڵ روونیشی كردەوە، گومانی ئەوە دەكرێت دەستگیركراوەكان كاریگەرییان لەسەر دەنگی نوێنەرانی كۆنگرە دروست كردبێت.