ملیۆنێك ‌و 500 هەزار كەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە مەككەن

کوردستان 09:50 PM - 2026/05/22

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سعودیە رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەس بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج گەیشتونەتە سعودیە.

سلێمان بن عەبدولعەزیز رەبیعیە، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سعودیە رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی كە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتونەتە سعودیە یەك ملیۆن و 500 هەزار كەسی تێپەڕاندووە. لەو ژمارەیەش زیاتر لە یەك ملیۆن و 400 هەزار كەس لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانییەوە گەیشتونەتە مەككە، نزیكەی 45 هەزار كەسی تریش لە رێگەی دەروازەكانی وشكانیی‌ و 6 هەزاری تریش لە ڕێگەی دەریاییەوە گەیشتونەتە مەككە. 

ڕۆژی 18ی ئایاری 2026 دەستەی گشتی حەج‌ و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، هەموو حاجیانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان پێنج هەزار و 120 كەسە بە سەلامەتی لە شاری مەككە نیشتەجێبوون‌ و رۆژانە خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو