ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ک) و جەختیان لەجێبەجێکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان و گرنگی نوێبونەوەی دۆخی ڕێکخراوەیی یەکێتی کردەوە و هەماهەنگی نێوان ئۆرگانەکانی یەکێتی و ڕاپەڕاندنی ئەرکە حزبیەکانی ئەم قۆناغەیان بەپێویست زانی.