پێنج ئامێری نوێ بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینكران

کوردستان 03:08 PM - 2026/05/18

 لە سەر داهاتی سندوقی هاوكاری نەخۆشخانەی هیوا ، توانرا پێنج ئامێری نوێ‌ بۆ رێگریكردن لە هەڵوەرینی قژی توشبوانی شێرپەنجە دابین بكرێن، لەوبارەیەوە 
دكتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، ئەو ئامێرانە لەسەر داهاتی سندوقی نەخۆشخانەكە دابینكراون و بڕیاریشە لە داهاتوودا 10ئامێری تری هاوشێوە بۆ نەخۆشخانەكە دابین بكەن، سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆژەی نەخۆشخانوی هیوای گەورە لە ناو پاركی هەواری شار ن دكتۆر یاد  وتی : زەویەكە لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كە 12 دۆنم  زەوییە دابینكراوە، بەڵام ئێستا بەهۆی روداوەكانی ناوچەكە دەستپێكردنی كاركردن لە پڕۆژەكە دەستی پێنەكردووە .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو